عەلی ئەکبەر ویلایەتی، لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روسیا تودەی، وتی، " ئێمە پشتیوانی لە هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق ناکەین بەڵکو پشتیوانی هەرکەسێکین کە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عیراق بێت".
وتیشی، " خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی گەلی عیراقە، لەسەر هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراویش پێویستە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات".
ئاماژەی بەوەش کرد، دواپێشهاتەکانی عیراق بەرەو ئەوەن کە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێت، داوای خۆپیشاندەرانیش بە پێکهێنانی حکومەتێک دەبێت کە لەسەر بەدیهێنانی داوای خۆپیشاندران پێک بێت".
...........
340